
سەنتەری بحراني ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو
سەنتەرەکە پسپۆڕە لە چارەسەركردنى نەخۆشییەکانی تۆڕی چاو و ئەو نەخۆشییانەى شەکرەوە كە چاو دەپێكن و چارەسەركردنى هەموو نەخۆشییەکانی چاو. سەنتەرەکە لەلایەن د. حسن محمود البحرانی-ەوە بەڕێوەدەبرێت کە پسپۆڕی نەشتەرگەرى چاو و تۆڕی چاو و شلەى شوشەييە و، دەرچووی زانکۆی هارڤارد-ە لە ئەمریکا.
چارەسەرەکان:
ستافی پزیشکی و تەکنیکی سەنتەرەکەمان هەوڵدەدەن بۆ پێشكەشكردنى خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکان به نەخۆشەكانمان بە بەرزترین کوالێتی، کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرن:
· چارەسەری پێكانى چاوى ئەو کەسانەی لە ئەنجامى جەنگ و پێكانى مەترسيداردا برینداربوون.
· چارەسەری نەخۆشییەکانی پەستانی چاو (ئاوی ڕەش)
· چارەسەری هەموو جۆرە نەخۆشییەکانی تۆڕی چاو.
· چارەسەری نەخۆشییەکانی چاو لە منداڵاندا.
· چارەسەری ئاوى سپى
· چارەسەری نەخۆشییەکانی گلێنەى چاو.
· چارەسەری مەترسییەکانی شکانەوەی ڕوناکی بە لەیزەك.
· چارەسەری خێلی.
· چاندنی چاوی دەستکرد.
· نەشتەرگەری جوانکاری.
بەڵێن دەدەین كه
دابينكردنى کات، چارەسەر و خزمەتگوزاری پێویست بۆ نەخۆشە بەڕێزەكان لە ئەستۆى ستافە پزيشكى و هونەرييەكانى ئێمەيە.
پـەیـوەنـدیـمـانـپـێـوەبـکـەن
.پرسیارت هەیە؟ ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدانتان. تەنها یەک نام بنێرن و، خۆمان پـەیـوەنـدیـتـانـپـێـوەدەکـەیـنەوە