بەشی تۆڕی چاو
تۆڕی چاو
شانەیەکی زۆر تەنکە کە دەکەوێتە بەشی پشتەوەی چاوەوە، لە ڕێگەی ئەم تۆڕەوە دەتوانین وردەکاریی وێنە و شتەکان ببینین. ئەم تۆڕە زۆر هەستیارە بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە سوڕی خوێندا، هەروەک ئەوەی لە بەساڵاچووەکاندا روودهدات، هەروەها تۆڕی چاو پێكدێت له چهند مولولەیهكی خوێنبهر کە ئۆکسجین و خۆراک دەگەیەنن بە تۆڕی چاو. پێویستە ئەم مولولانهی خوێن لە دۆخێکی زۆر زۆر باشدابن و کارەکانیان بە باشی ئەنجامبدەن، بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی کوێری یان هەر نەخۆشییەکی دیکەی تۆڕی چاو.
ئەو نەخۆشییانەی تۆڕی چاو تووشی پێكان دهكهن
چەند نەخۆشییەکی وەکو: خوێنبەربوونی تۆڕی چاو یان روودانی تێكچوون له لاشهی شوشهیی و هتد. ئەم نەخۆشییانە دەکرێت چارەسەربکرێن ئهگهر به شێوهیهكی دروست، بهردهوام و كاریگهر رۆیشتنی خوێن كۆنتڕۆڵبكرێت، و چارەسەرێک هەیە کە ئهو مولولانهی خوێن دەسووتێنێت كه توشی پێكانهاتوون بە مەبهستی رێگری له خوێنبەربوون و کەمکردنەوەی ئهو نیشانانهی كه دەکرێت لە داهاتوودا دەربکەون.
نهخۆشیی شەکرە و کاریگەرییەکانی لەسەر تۆڕی چاو
لهوانهیه نهتوانرێت چارەسەری ئەو گۆڕانکارییانە بکرێن کە بەهۆی نەخۆشیی شەکرەوە بەسەر تۆڕی چاودا دێن، بەڵام دەکرێت رێگری بكرێت له زیادبوونیان یان زیاتر خراپبوونی دۆخەکە، و ڕێگریکردن لە هەر کێشەیەکی نوێ و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیان.

کۆمپانیای ئالکۆنی ئەمریکی یەکێکە لە گرنگترین و وردترین کۆمپانیایاكانی بواری ئامێری پزیشکی چاو و، ئامێری (Constellation) یەکێکە لەو ئامێرانەی لە نەشتەرگەری تۆڕی چاودا بەکاردەهێنرێت.
نەخۆشی پەستانی خوێن و گورچیلە و کاریگەرییان لەسەر تۆڕی چاو
ماوە ماوە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە لەشدا، یان ڕوودانی هەوکردن لە گورچیلەدا و دروستبوونی گرێی ژەهراوی لەسەر پێست ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە دەرکەوتنی نەخۆشییەکانی تۆڕی چاو و، مولوولەکانی خوێن بە شێوەیەکی دیار و ڕەق دەردەکەون و دەبنە هۆی دزەکردنی خوێن لە تۆڕی چاودا، یان دەبنە هۆی ههڵئاوسان و تێكچوون له خانەكانی تۆڕی چاودا.
گیرانی خوێنهێنەری سەرەکيی تۆڕی چاو
دەبێتە هۆی خوێنبەربوونێكی توند لە زۆربەی بەشەکانی تۆڕی چاودا و، دەکرێت ببێتە هۆی لە دەستدانی بینین لەناکاو، وە لە ئەنجام ئەو گیرانەدا پەستانی ئەو چاوە بەرزدەبێتەوە و ئاوی ڕەش دروستدەبێت، نەخۆشەکە دوای ٣ مانگ یان زیاتر لە ڕووداوەکە هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات لە چاویدا، بەڵام کاتێک چارەسەر و دەرمانەکان سوودیان نابێت بۆ چاوهكه و، بە هێزی ئازاری نەخۆشەکە لەوانەیە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی دەرهێنانی چاوەکە.
گیرانی خوێنبەری سەرەکیی تۆڕی چاو
کاتێک خوێنبەری سەرەکیی تۆڕی چاو بەهۆی کڵۆیەک خوێنەوە دەگیرێت دەبێتەهۆی ڕێگریکردن لە گواستنەوەی خۆراکی پێویست و ئۆکسجین بۆ تۆڕی چاو، ئەمەش دەبێتەهۆی پهككهوتن یان تێكچوونی تهواوی شانەی تۆڕی چاو، ئەم گیرانەی خوێنەبەری سەرەکی لهوانهیه ببێتەهۆی روودانی چەند گۆڕانکارییەکی جیاواز لە مولولەکانی خوێندا.
هۆکاری ئەم گیرانە تەسکبوونەوەی شادەمارە لە ملدا. فشاری بەرزی خوێن، شەکرە ههندێك نەخۆشیی دڵ، ئەو نەخۆشییانەی دەبنە هۆی پچڕان و تەسکبوونەوەی مولولەکانی خوێن دەکرێت ببنە هۆی ئەم گیرانە. ئەم گیرانی مولوولەی خوێنە دەکرێت ببێتە هۆی لەدەستدانی بینینی لەناکاو کە هیچ ئازارێکی لەگەڵدا نییە. فراوانبوونی بیلبیلهی چاوە زیان لێکەوتووەکە، کە بە شێوەیەکی ئاسایی ناجوڵێت کاتێک ڕووناکی لێیدەدات.
ئەنجامەکانی گیرانی مولولەی خوێن
تۆڕی چاو تایبەتمەندییە ڕوونەکانی و درەوشانەوە ناسراوەکەی لەدەستدەدات، بۆیە ئەم لەکە زەردە وەک خاڵێکی سووری کاڵ دەردەکەوێت لە ناوەڕاستی تۆڕی چاودا و، ئەنجامی ئەم گیرانە بە شێوەیەکی زۆر سەیر دەردەکەوێت و چهند خاڵی خوێنی بهستبووی لهیهكجیا لهخۆدهگرێت و لە هەندێک حاڵەتدا دەماری بینین نقومبوو دهردهكهوێت و، دوای ماوەیەکیش له پێكانی به گیرانهكه کاڵ دەردەکەوێت.
لێبوونەوەی تۆڕی چاو
ئەمە لێکبوونەوەی چینی ئێپیثێلیومە لە چینی ناوەوەی دەماری تۆڕی چاو، ئەم لێکبوونەوەیە لە ئەنجامی چەند هۆکارێک ڕوودەدات، کە گرنگترینیان ئەمانەن: خلیسکانی تۆڕی چاو بەرەو ناوەوە بەهۆی هەبوونی چەند شلەیەک یان هەوکردنێکەوە کە کاردەکات بۆ خلیسکاندنی. ڕاکێشانی تۆڕی چاو بەرەو ناوەوە بەهۆی تێكچوونی لاشهی شوشهیی یان پەردەی (Ciliary). دەکرێت پاڵبە تۆڕی چاوەوە بنرێت بۆ ناوەوە بەهۆی بوونی گرێ له تۆڕی چاودا
جۆرەکانی لێكبوونەوەی تۆڕی چاو
لێكبوونەوەی سەرەتایی: لاوازبوونی تۆڕی چاو، بەهۆی پووكانهوهی تۆڕی چاوەوە.
ئهو كهسانهی ئهگهریی تووشبوونیان ههیه به لێكبوونهوهی سهرهتایی:
ئەو کەسانەی دەناڵێنن بەدەست کورتبینی بەهێزەوە. چاوەکە ڕاستەوخۆ برینداربووبێت .
مێژووی پزیشکیی خێزانی
نیشانەکانی ئەم جۆرە
بینینی تەڵخ، هەستکردن بە هەبوونی تەڵخییەکی جوڵاو لەپێش چاودا، هەستکردن بە دهركهوتنی شتەکان لەپێش چاودا، گۆڕانی شتە بینراوەکان و پێوانەکانیان. نەخۆشەکە فلاشی ڕووناکی دەبینێت کاتێک لە ناکاو چاوی دەجوڵێنێت. تێکچوونی بەهێز لە بینیندا. پەستانی چاو نزمه. نەخۆشەکان ڕەنگی سوور بە ڕەنگی خۆڵهمێشی دەبینن.
چارەسەری ئەم جۆرە لێكبوونەوەیە
ئامانجی چارەسەر لەم دۆخەدا داخستنی درزی تۆڕى چاوە بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی شلە بە ناویدا و، چارەسەرەکانيش ئەم شێوازانە دەگرێتەوە:
شێوازی چاککردنەوەی سارد: ناسراوە بە چارەسەر بە لەیزەر، لە ئێستادا باوترین شێوازی چارەسەرە، بەتایبەتی لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بەهێزی تەکنەلۆجیا.
شێوازی نوشتانەوەی ڕەق: لێوارهكانی درزهكه لهیهك نزیكدهكرێنهوه بە پارچەیەک پلاستیک و دەنوشتێنرێتەوە و لە بەرامبەر شوێنی درزهكه جێگیردەکرێت.
لێکبوونەوەی دووەمی
چاو دووچاری چەند برینداربوونێكی ناوەکی یان دەرەکی جیاواز دەبێتەوە. برینداربوونی چاو دوای نەشتەرگەریی ئاوی سپی، ههبوونی تێكچوون له لاشهی شوشهیی، هەبوونی گرێ لە چینی پشتەوەی تۆڕێ چاودا. چارەسەری ئەم جۆری دووهمییه بەردهسته، زۆر کاریگەرە و ئەنجامی دڵخۆشکەری هەیە.
نەخۆشیی كونی لەکهی زهرد
کونێکە دەکەوێتە ناوهڕاستی ناوەندی بینینەوە، کە کۆمەڵەیەک خاڵی ڕەش لەم ناوەندەدا دروستدەبێت، کاریگەری دەکاتە سەر بینین و بە تایبەتی لە بینینی ئەو شتانەی ووردەکارییان هەیە وەک دەموچاو، خوێندنەوەی ڕۆژنامە و زیاتر. هۆکارەکانی بە تەواوەتی ڕوون نین، بەڵام چەند زانا و پزیشکێک دهیگەڕێننەوە بۆ هۆکارێکی گشتی: هۆکارێکی نەزانراو، ئەم حاڵەتە خۆڕسکه و هیچ لێكدانهوهیهكی نییه.
چارەسەری خاڵی زەرد
چارەسەرکردنی ئەم خاڵانە بە دەرمان ناكرێت و چارەسەری به لابردن دهكرێت وهكو لابردنی شوشهیی، لەم جۆرە نەشتەرگەرییەدا شلەی شوشهیی (vitreous) خاوێندهكرێتهوه و ئەو توێژاڵە تەنکانەی لە ناوچەی خاڵەکانە لێدەکرێنەوە و، دواتر چاوەکە بە گازێکی وەک هەوا پاکدەکرێتەوە. دوای ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بینین بە لاوازی دەمێنێتەوە تا ئهوه كاتهی گازەکە لە چاوەکە نامێنێت، ئەم نەشتەرگەرییە بەسەرکەوتوو دادەنرێت، كه بینینی نهخۆشهكه رێك و چاكدهبێتهوه و ڕێژەی سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە لە تەواوی حاڵەتەکاندا لە نێوان ٪٨٠-٩٠ دایە.
چارەسەری نهخۆشی (Presbyopia retinopathy)
چەند ماددەیەک لە ڕێگەی دەرزییەوە دەکرێتەوە چاوەوە کە ڕێگری دەکەن لە درووستبوونی مولوولەی خوێنی زیادە، کە ئاستی بینین باشدهكات ئهمهش نهك تهنها بۆ پارێزگاری لێكردنی وە چەندین دەرمان هەیە کە بە دەرزی دەکرێتە ناو لاشهی شوشهیی (vitreous body).
بەرەوپێشچوونی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان شان بە شانی تەکنەلۆجیا کاریگەریان هەیە لەسەر گۆڕینی چهمكی چارەسەر بۆ مەبەستە جیاوازەکان، پێشکەوتووترین چارەسەری پزیشکی پشت دەبەستێت بە نانۆتەکنەلۆجی بۆ چارەسەری لەدەستدانی بینین و بیستن لە ڕێگەی چاندنی ئامێرێکی بچووک لە ناو تۆپی چاودا.
نانۆتەکنەلۆجی پزیشکی بووەتە یەکێک لە گرنگترین چارەسەرەکان کە تاقیگە جیهانییەکان پشتی پێدەبەستن، چونکە لە ڕێگەیەوە دەکرێت ڕاستەوخۆ دەرمان بگوازینەوە بۆ ناو شانەکان و چارەسەری ئەندامەکانی مرۆڤ بکەین لە ناوەوە.
تهكنهلۆژیای نانۆ مژدهی چارهسهكردنی نهخۆشی شێرپهنجهش دهدات چونكه ئهم تهكنهلۆژیایه دهتوانێت گەردیلەكان وهكو ئامێری ههستكردن بهكاربێنێت بۆ دۆزینهوهی بهشه بچووكه ناڕێكهكان و چارهسهركردنیان یان لهناوبردنیان پاراستنی خانه ساغهكان، گهردیله زۆربچووكهكان لە دەرەوەی جهسته بەرهەمدەهێنرێن و دووباره له ناو بەشە زیان لێکەوتووەکەی لەشدا دەچێنرێن تا کاری خۆی بکات بە تەواوەتی.
پاراستنی تەندروستیی چاو
وازهێنان لە جگەرەكێشان و خواردنی ئەو خواردنانەی ڤیتامینیان تێدایە یارمەتی لەشدەدات لە پاراستنی بەرامبەر ئەو نەخۆشییانەی دەکرێت کاریگەری بکەنە سەر تۆڕی چاو، لەنێوانیاندا ئەو نەخۆشییانەی کە پەیوەندییان هەیە بە تەمەنی کەسەکەوە.
لە کاتی ههستكردن به ههر بارێكی نائاسایی له توانای بینین، بەتایبەتی لەگەڵ چوونهناو تەمەنهوه، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشك بكرێت و تهواوكارییه خۆراكییهكان وەرنەگیرێت بێ گەڕانەوە بۆ پزیشكێكی پسپۆڕ، چونکە دەکرێت ببنە هۆی کێشە لە ژیانی مرۆڤدا.
چەند سەنتەرێکی پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی چاودا جەخت لەسەر پێویستىيى ئەنجامدانی پشکنینی تۆڕی چاو لە دوایتەمەنی ٥٠ ساڵی دەکەنەوە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە هەر بریندارییەک یان نیشانەیەکی تێکچوونی ماکولا(macula- ناوچهیهكی زهردباوی هێلكهییه چواردهوری چاڵی چاوی داوه له نزیك ناوهڕاستی تۆڕی چاو)کە دەکرێت له كهسەكهدا دەربکەوێت.
هەموو ٢٠ خولەک جارێک پێویستە سەیری تەنێک بکرێت لە دووری ٦ مەترەوە بۆ ماوی ٢٠ چرکە، وە ئەمە بەس دەبێت بۆ پشوودان بە چاو.