بەشی راستكردنه‌وه‌ی بینین
راستكردنه‌وه‌ی بینین بە لەیزەر
راستكردنه‌وه‌ی بینین بە لەیزەر یەکێکە لە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژییەکان کە بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی هەمیشەیی کێشەکانی بینین وەک: دووربینی و نزیکبینی، لاربینی (ئاستیگماتیزم)، ڕزگاربوون لە چاویلکەی پزیشكی و دانانی هاوێنەی هەمیشەیی پزیشکی. ئه‌م تهكنەلۆژیایه پشتده‌به‌ستێت به دروستكردنی گۆڕانكاری له شێوه‌ی گلێنه‌ی چاو تا رێگه‌بدات وێنه‌كه بكه‌وێته سه‌ر تۆڕی چاو نه‌وه‌ك پشتی تۆڕه‌كه..
قۆناغەکانی راستكردنه‌وه‌ی بینین بە لەیزەر
پزیشكه‌كه ئامێری (LASIK)ەکە بەپێی پێوانەی بینینی نەخۆشەکە ڕێکدەخات.
چاوی نەخۆشەکە لە ڕێگەی دڵۆپی سڕکەری ناوچەییەوە سڕدەکرێت.
پێڵووەکانی چاو لە ڕێگەی کەرەستەیەکی تایبەتەوە لەیەک دووردهخرێنەوە.
داوا لە نەخۆشەکە دەکرێت سەیری ڕووناکییەکی سووری گه‌شاوه بکات تا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه کۆتاییدێت ( كه نزیکەی بیست خولهك ده‌خایه‌نێت).
پزیشکی پسپۆڕ کونێک لە چینی گلێنه‌ی (cornea) چاوەکەدا دەکات و پەردەیەکی تەنک بەرزدەکاتەوە تا لەیزەرەکە بتوانێت شێوەی شانەكانی گلێنهكه ڕێکبکاتەوە، دواتر پەردەکە دەخرێتەوە جێگەی خۆی.
ئەو فاکتەرانەی کاریگەری دەکەنە سەر سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە
- ئەستووری گلێنه
- پێوانەی گلێنە
- وێنەی تۆپۆگرافی چاوەکە
- نەبوونی هەوکردن لە ناو چاوەکەدا، وەک: ئاوی سپی (cataract) یان ئاوی ڕەش، هه‌وكردنی ره‌شێنه‌ی چاو یان وشکیی چاو.
ئامۆژگاری بۆ نەخۆش بۆ دوای نەشتەرگەرییەکە
نەشتەرگەریی راستكردنه‌وه‌ی بینین بە لەیزەر:
- خەوتن بۆ چەند کاتژمێرێک.
- شۆفێری نەکردن بە شەو، بە تایبەتی لە هەفتەکانی سەرەتادا.
- دڵۆپی دژە بەکتریا بەکاربهێنە بۆ ڕێگری‌کردن لە هەوکردن.
- دڵۆپ بەکاربهێنە بۆ ڕێگری‌کردن لە وشکبوونەوەی چاو.
- به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئازارشكێن له كاتی هه‌ستكردن به ئازار.
- سه‌یرنه‌كردنی روناكی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ.
- پەڕۆ بەکاربهێنە بۆ شوشتنی روخسار و مەهێڵە بەرچاوت بکەوێت.
- کەرەستەی جوانکاری بەکارمەهێنە بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دوای نەشتەرگەرییەکە.
- بۆ ماوەی مانگێک مەلە مەکە.
- چاویلکەی خۆر بەکاربهێنە کاتێک لە ماڵ دەچیتە دەر، بەتایبەتی لە كاتژمێره‌كانی نیوەڕواندا.