بەشی دەرمانخانە

سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو دەرمانخانەیەک و تیمێکی پسپۆڕی دابینکردنی دەرمانی هەیە بۆ نەخۆشەکانمان. هەروەها سەرۆکایەتيی سەنتەرەکە دەیەوێت هەموو دەرمانەکانی چاو کە دابیندەکرێن دەرمانی بڕاندە ناسراوە جیهانییەکان بن، هەروەها دڵنیاببنەوە لە شێوازی گواستنەوەی دەرمانەکان و بڕوانامەی پشکنینی باوەڕپێکراو. هەموو ئەمانە لەلایەن سەرۆکایەتيی سەنتەرکەوە جێبەجێدەکرێن بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەرزترین کوالێتی، وردی و پارێزراوی پزیشکی وەک ئەرکێکی پیشەییمان.