بەشی جوانکاری
سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو تیمێکی پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری هەیە.

دەرزی بۆتۆکس
دەرزی بۆتۆکس وەک شتێکی ئاسان و چارەسەرێکی سیحراوی بۆ گەڕاندنەوەی کات و لابردنی چرچی و شۆڕبوونەوەی پێست دەردەکەوێت، بەڵام گرنگترین شت ئەوهیە چارەسەرێکی باش و سەلامەت پێشکەشی ئەو کەسانە دەکات کە لە نیشانەکانی چوونهناو تەمەن دەترسن و خەمی کاریگەرییەکانیانە.
دەرزی فیللەر
فیللەر ماددەیەکە بۆ پڕکردنەوەی ژێر پێست بەکاردەهێنرێت، و بۆ دوو ئامانجی سەرەکی بەکاردەهێنرێت، ئامانجی یەکەم شاردەنەوەی چرچی جێی برینە، چرچی پێست تەنها کەمی کۆلاجینی ژێر پێستە و بەو هۆیەوە بۆشایی لە ژێر پێستدا دروستدەبێت و دەبێتەهۆی درووستبوونی چرچی، و فیللەر لەم کەیسەدا بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بەکاردەهێنرێت و بەو شێوەیە چرچییەکان دیارنامێنن.
ئامانجی دووەم ئاوساندن و گەورەکردنە. زۆربەی کچان دەناڵێنن بەدەست ڕوومەتی چاڵ، لێوی تەنک، روخسارى لاواز یان کێشەی ترەوە کە لە گهنجیدا دەردەکەوێت پێش دەرکەوتنی چرچییەکان، لە هەردوو کەیسەکەدا فیللەر چارەسەرێکی خێرا و سیحراوییە بۆ نەهێشتنی ئەم دوو کێشەیە.
نەشتەرگەری (Evisceration)ی چاو
ئەم پڕۆسەیە بریتییە لە لابردنی بەشەکانی ناوەوەی چاو و هێشتنهوهی تهنها توێكڵه رهقهكهی و ماسولکە ساغهكانی دەرەوەی چاو وەک خۆی. ئەم نەشتەرگەرییە بە مەبهستی کەمکردنەوەی ئازار و جوانترکردنی چاوە زیانلێکەوتووەکە ئهنجامدهدرێت لە دۆخەکانی وەک ههوكردنی ناوهوهی (endophthalmitis) کە وەڵامی چارەسەری دژەبەکتریا ناداتەوە. دەکرێت چاوێکی دەستکرد لە شوێنەکەدا بچێنرێت بۆ جوانترکردنی دیمەنی چاوەکە.
چاوی دەستکرد لە جێی چاوێک دادەنرێت کە لە ئەنجامی ڕووداوێک برینداربووە یان لە پڕۆسەی دەرهێنانی هەموو چاوەکەدا، چاوە دەستكردەکە مەودایەکی باشی جوڵەی هەیە و دەتوانیت پێیبخهویت بێئەوەی پێویست بە لابردنی بکات، و دەتوانیت ژیانی ئاسایی خۆت بژیت دوای ئەوەی شوێنی شوێنی چاوەکە بەتەواوی چاکدەبێتەوە. دەکرێت جوانکاری بۆ چاوەکە بکرێت، ههروهها مەلە یان وەرزشی ناو ئاو ئەنجامبدەيتن.