بهشی منداڵان و خێلی
تەمبەڵیی چاو
تەمبەڵیی چاو لە ٣-٥%ی منداڵاندا دەردەکەوێت. ئەم دۆخە لە ئەنجامی وەرنەگرتنی وریاکەرەوەی پێویست لەلایەن چاوێکەوە لە تەمەنێكی زووی منداڵیدا دەردەکەوێت، لە ئەنجامی ئەمەدا چاوەکە لەڕووی بینینەوە لاواز دەبێت. دەکرێت ئەم دۆخە لە ئەنجامی خێلی یان زۆربوونی توانای تەرکیزکردنی چاوێک بەرامبەر چاوەکەی تر، دروستببێت. ئەگەر ئەم دۆخە لە منداڵیدا چارەسەرنەکرێت، تەمبەڵیی چاوەکە چاکنابێتەوە و لاوازی بینین هەمیشە بەردەوامدەبێت. ههوڵی راستكردنهوهی ههر كێشهیهكی پهیوهست به تهركیزكردنی بینین له بهكارهێنانی چاویلكه و دواتریش داپۆشینی چاوه راستهكه به داپۆشهرێك بۆ ناچارکردنی چاوە تەمبەڵەکە تاكو كاربكات دهچێته چوارچێوهی چارهسهری ئهم حاڵهته. بەدەگمەن چاکبوونەوەیەک لە بینینی ئەو منداڵانەدا دەبینرێت دوای ئەوەی منداڵەکە دەگاتە تەمەنی ٨-٩ ساڵی.
خێلی
دۆخێکە کە چاوێک یان هەردوو چاو لە ڕێگەی ئاسایی خۆیان دەردهچن و، دەبێتە هۆی نایەکسانی لە بینینی ئاڕاستەیەکدا. دەکرێت چاوەکان ڕوو لە ناوەوە، دەرەوە، سەرەوە، خوارەوە یان تێکەڵەیەک لەم ئاڕاستانە بکهن. خێلی لە ٪٢ی منداڵاندا دەبینرێت و لەگەڵ لەدایکبووندا یان لە قۆناغە سەرەتاییەکانی شیرخواردندا دەردەکەوێت. خێلی دەکرێت لە ئەنجامی دروستبوونی كێشه له هاوسهنگی یهكێك لهو ماسولکانهدا دروستبێت کە چاو دەجوڵێنن یان پێویست بە بەکارهێنانی چاویلکە بکات. چارەسەری ئەم دۆخە بەکارهێنانی چاویلکە، چارەسەری راستكردنهوه یان نەشتەرگەری ماسولکەی چاو دەگرێتەوە.
دووربینی
لەسەرەتادا، دەکرێت (دووربینی) وەک شتێکی باش دەربکەوێت بەڵام لە ڕاستیدا وانییە. ئەم دۆخە کاتێک دروستدەبێت کە تۆپی چاو کورتدەبێتەو، وا دەکات ڕووناکی لەسەر پشتەوەی چاو کۆببێتەوە لە جیاتی لەسەر تۆڕی چاو. لەم دۆخەدا، چاو هەوڵی زیاتر دەدات بۆ تەرکیزکردن لەسەر تەنەکان، وە کاتێک چاو هیلاک دەبێت بینین تەڵخ دەبێت. زۆربەی کات ئەم دۆخە لەگەڵ خێلیدا یەکدەگرێت و ڕێگریدەکات لە بەرەپێشچوونی بینین.
کێشەکانی شکانەوەی رووناکی
ئەم کێشانە دەبێتەهۆی هیلاکبوونی چاو یان لاوازبوونی بینین یان روودانی حاڵهتی چاوی تهمبهڵ. باوترینی ئهم کێشانە بریتیهله نزیكبینی (لاوازی بینین بۆ تهنه دوورهكان) لای مندالانی قوتابخانە و لە زۆربەی کەیسەکاندا بە بەکارهێنانی چاویلکە چارەسەردەکرێن. شکستهێنان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی شکانەوەی رووناکی دەکرێت ببێتەهۆی باری چاوی تهمبهڵ، بەتایبەتی ئەگەر کێشەکە زۆر گەورەبێت یان جیاوازی هەبێت لە نێوان چاوەکاندا.
لاربینی (ئاستیگماتیزم)
حاڵهتێكه كه تیایدا شێوان روودهدات له قۆقزيی گلێنهی (cornea)ی چاو، کە دەبێتەهۆی لاوازیی بینین. ئەم دۆخە دەکرێت لە منداڵیدا یان دواتر لە پێگەیشتوویدا دەربکەوێت و دەتوانرێت بە ئاسانی چاکبکرێتەوە ئەگەر دەبێتەهۆی کێشە. نیشانەکانی ئاستیگماتیزم سەرئێشە، هیلاکبوونی چاو یان سەختی لە خوێندنەوەدا.
نزیكبینی
لەم دۆخەدا تۆپی چاو کەمێک درێژدەبێت بۆیە لەوانەیە ڕووناکییەکە لەسەر تۆڕی چاو کۆدەبێتەوە. بۆیە تەرکیزکردنە سەر ئەو تەنانەی لە چاوەوە نزیکن ئاسانتر بێت، بەڵام بۆ تەنە دوورەکان قورسە. ئەم دۆخە ڕێگرنابێت لەبەردەم بەرەوپێشچوونی بینینی دروست، چونکە منداڵان زیاتر سەیری شتە نزیکەکان دەکەن وەک لەوانەی کە دوورن لێیانەوە.
ههوكردنی پهردهی ناوهوهی پێڵوی چاو...(Conjunctivitis)
دۆخێکی زۆر باوە، بریتییە لەوکە سووربوونەوەیە کاریگەری دەکاتە سەر ئەو پەردە تەنکەی دیوی ناوهوهی پێڵووی چاو و سپێنەی چاو دادەپۆشێت. بەڵام چەند جیاوازییەک هەیە لەنێوان (conjunctivitis) و دەردراوە لینجەکان و جۆرەکانی تری هەستیاری.
جۆری یهكهم دهگوازرێتهوه له رێگهی گواستنهوه و دەتوانێت لە کۆمەڵگە بچووکەکانی وەك دایەنگا و قوتابخانەدا بڵاوببێتەوە و مەترسیدار نییە، بەڵام پێویستە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی.
ههوكردنی پهردهی ناوهوهی پێڵوی چاو (Conjunctivitis) بەگشتی لە ماوەی ٢ هەفتەدا دیارنامێنێت.
لە لایەکی دیکەوە ههوكردنی پهردهی ناوهوهی پێڵوی چاو (conjunctivitis)ی هەستیاری بریتییەلە کێشەیەک کە هیچ نیشانەیەکی نییە لە زۆربەی کاتەکاندا یان نیشانەی نوێ و لەناکاوی هەیە کە لە کاتەکانی تری ساڵدا دەردەکەون.
ئەم کەیسە بە گشتی هەمیشەییە و لە هەندێک کەیسدا پێویستى بە چارەسەری تایبەت و بەکارهێنانی دڵۆپەی دژە هەوکردن هەیە.
قینچکەسڵاوە
کیسێکى چەورییە کە لە پێڵووی چاودا درووستدەبێت کاتێک یەکێک لە ڕژێنەرەکان دەگیرێت و دەبێتەهۆی هەڵئاوسان بە قەبارەی جیاواز. لە ڕۆژەکانی سەرەتادا قینچکەسڵاوەکە تووشی هەوکردن دەبێت و دەکرێت بە داپۆشەرێکی سپی دابپۆشرێت، دوای ئەوە بەرەو پوکانەوە دەڕوات، بەڵام لەوانەیە چەند مانگێکی پێبچێت تا بەتەواوی دیارنامێنێت. ئەم کەیسە مەترسیدار نییە و پێویست بە هیچ نەشتەرگەرییەک ناکات لە زۆربەی کەیسەکاندا. بۆ چارەسەرکردنی تەنها پێویست بە مەساج و پەستانی گەرم دەکات بۆ سەر ئەو ناوچەیە، لەگەڵ بەکارهێنانی کرێمێکی دژە بەکتریا. بەڵام ئەگەر قيئنچکەسڵاوەکە زۆر گەورەبوو و دەرنەدەکرا، یان بۆماوەی چەند مانگێک مایەوە و بووەهۆی بێزارکردنی نەخۆشەکە ئەوا باشترە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لاببرێت.
گیرانی بۆری فرمێسک
کەیسێکی نیمچە باوە کە لە ئەنجامی گیرانی بۆری فرمێسک و ڕێگریکردن لە گەیشتنی بە لوت روودهدات. بە خۆشحاڵییەوە لە زۆربەی کەیسەکاندا لە ساڵی یەکەمدا دیارنامێنن. بەگشتی لە تەمەنی منداڵیدا کێشەکە خۆی چارەسەر دەبێت.
پێشنیاری مەساجکردن بۆ سووچی ناوەوەی پێڵووی چاو دەکەین، چونکە دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە کردنەوەی بۆری فرمێسکدا.
دەکرێت چاوەکان سوورببنەوە و پێویستی بە چارەسەری دژە بەکتریا بێت، بەڵام تەنها بۆ ماوەیەکی کەم. باشترە کە چاوەکە بە پاکی ڕابگیرێت لە دەردراوەکان. ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە مایەوە ئەوا دەکرێت دهستێوهردانی تێدابكهین بە کردنەوەی بۆری فرمێسک لە ڕێگەی رێكارێكی خێرا و کاریگەرەوە، تەنها ئەگەر منداڵەکە تەمەنی لە یەک ساڵ زیاتربێت.
خۆپارێزی
دایک دەتوانێت بەهێمنی چاوی منداڵەکەی دابخات کاتێک دەبینێ چاوی منداڵەکەی لە کاتی خهوتندا کراوەیە. بهڵام ئەگەر نیشانەکانی وەک کێشەکانی لیمفەگرێ، یان چاوی توشی قووڵیی چاو بووبوو یان پهككهوتنی دەماری حەوتەمى هەبوو کە پێڵووەکان دەجوڵێنێت ، ئهوا پێویسته پەناببرێتەبەر ڕاوێژکردن بە پزیشکێکی پسپۆڕ، چونکە دەکرێت ئەمانە نیشانەی هەبوونی کێشەیەکی تەندروستی بن کە پێویستی بە چارەسەرکردن بێت. بە پێچەوانەوه دەکرێت خوانەکردە ببنەهۆی کێشەی جددی لە چاوەکانی منداڵەکەدا، وەک بڕین له گلێنه (corneal slits) و کوێری.
وێنەگرتنی منداڵی تازەلەدایکبوو بە فلاش بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، چونکە دەکرێت فلاشی بەهێز ببێتەهۆی کوێربوونیان.
ئەگەر منداڵ تووشی کێشەی لاوازیی بینین یان کێشەکانی تری چاو بۆوە ئەوا دەکرێت چارەسەرێکی کاریگەری بکرێت تا تەمەنی ٦-٧ ساڵی، لەبەرئەوەی هەتا ئەو تەمەنە سیستەمی بینینی تەواو پێنەگەیشتووە.
پێویستە ماوەماوە پشکنینین بۆ چاوی منداڵەکە بکرێت دوای لەدایكبوونی هەتا دەگاتە تەمەنی ئاماژەپێکراو، تا بتوانین کێشە و کەموکورتییەکانی بینین چارەسەربکەین بە شێوەیەکی کاریگەر.
ئەگەر منداڵەکە پێشوەختە لەدایکبووبوو (مانگی حەوتەم)، پێویستە بە بەردەوامی پشکنینی بۆ بکرێت لەلایەن پزیشکی نەخۆشییەکانی چاو