بەشی تاقیگە
سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو تاقیگەیەکی دابینکردووە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی خوێن بە پێشکەوتووترین ئامێری تاقیگە. ئامانجی سەرۆکایەتیی سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو ئاسانکردنی کاری نه‌خۆشه‌كانی سەنتەرهکەیە و نەناردنیان بۆ شوێنی تر بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی. هه‌ستاین به دابینكردنی ئه‌و ئامێرانه له سه‌نته‌ره‌كه‌مان كه نوێترین ئامێرن له جیهاندا و پشكنینه‌كانیش له‌لایه‌ن كه‌سانی هونه‌ریی تایبه‌تمه‌ند ئه‌نجامده‌درێن و سوورین له‌سه‌ر چاودێریکردنی جێگیری ئامێرەکان لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنەوە و کارکردن بە ستانداردەکان بۆ ئامێرەکان به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانە و دابینکردنی باشترین جۆری کەرەستەی پشکنینی تاقیگە لەلایەن کۆمپانیا و براندە نێودەوڵەتیەکان كه ئەنجامێکی وردترمان بە کاتێکی کەمتر و کەمترین نرخ بۆ نەخۆشەکان دەداتێ.