بەشی پشکنین
سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو پێشکەوتووترین کەلوپەلی پشکنینی چاوی هەیە.

پشکنینی چینی گلێنه (cornea) بە ئامێری (Pentacam)
وێنەیەکی چین چینی گلێنه (cornea) بە ئامێری PentaCam دەگیرێت: ئەم پشکنینە وێنەیەکی چین چینی گلێنهی (cornea)ی چاو دەگرێت. ئەم وێنەیە یارمەتیماندەدات بۆ زانینی تەندروستیی گلێنه (cornea) لە رێگەی شێوە و ئەستوورییەکەیەوە. هەروەها ئەم ئامێرە زانیاریی زۆر وردمان پێدەدات کە یارمەتیماندەدهن لە هەڵبژاردنی جۆری كرداری راستكردنهوهی بینین. پشکنینەکانی ئەم ئامێرە قۆناغەکانی نەخۆشیی گلێنهی قوچهكی (keratoconus) نیشاندهدهن و دەتوانن زوو نەخۆشییەکە دەستنیشانبکهن و زوو چارەسەربکرێت.
.

پێوانی هێزی هاوێنەکان بە (IOL Master)
پێوانی هاوێنەی چاو بە ئامێری (IOL Master). سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو پێشکەوتووترین ئامێری پێوانی هاوێنەی چاوی هەیە. ئەم ئامێرە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی پتەوی ئەو هاوێنانەی پێویستە لە چاودا بچێنرێن لەکاتی نەشتەرگەريی ئاوی سپیدا (cataract). ئەم ئامێرە یەکێکە لەو ئامێرە گرنگ و وردانهی لە نەشتەرگەريی ئاوی سپیدا(cataract) بەکاردەهێنرێت و ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە یارمەتیدانی پسپۆڕەکان لە هەژمارکردنی هاوێنە چێندراوەکە، چونکە ئەنجامی نهشتهرگهرییهكه پشتیـپـێـدەبەستێت له ڕوونی و وردیی بینین.

پشکنین تۆڕی چاو بە کامێرای (Fundus)
وێنەی ڕەنگاوڕەنگی تۆڕی چاو بە کامێرای (Fundus). ئەم ئامێرە پشکنینێکی ورد وتێروتهسهل ئەنجامدەدات بۆ هەموو خوێنبەرە وردهكانی ناو تۆڕی چاو. ئەم وێنەیە یارمەتیماندەدات لە دیاریکردنی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی تۆڕی چاو و دیاریکردنی ناوچەی خوێنبەربوون ئەگەر هەبێت، کە یارمەتی پزیشکە پسپۆڕەکان دەدات بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە بە وردی.

پشکنینی تۆپۆگرافی تۆڕی چاو و دەماری بینین بە (OCT)
وێنەی تۆپۆگرافی تۆڕی چاو و دەماری بینین بە ئامێری (OCT). ئەم ئامێرە پشکنینی تۆپۆگرافی وێنەی تۆڕی چاو دەکات، چینەکانی تۆڕی چاو نیشاندەدات و بەڕوونی دەریدەخات کام چینەی تۆڕی چاو زیانی بەرکەوتووە، هەروەها نیشانیدەدات کە لەکوێدا ئاو لە ژێر تۆڕی چاودا کۆبۆتەوە. هەروەها ئەم ئامێرە وێنەیەکی تۆپۆگرافی دەماری بینین دەگرێت کە تەندروستی دەماری بینین نیشاندەدات و دەریدەخات کە کوێ زیانی بەرکەوتووە، کە بە زۆری لە ئەنجامی بەرزی فشارى چاو(glaucoma) یان چەند نەخۆشییەکی بۆماوهیی و نەخۆشی تر دروستدەبێت. هەموو ئەم زانیارییە وردانەی ئەم ئامێرە یارمەتی پزیشکە پسپۆڕەکان دەدەن بەخێرایی و وردیی دۆخی نەخۆشەکان دەستنیشانبکەن و بە دروستی چارەسەری بکەن، زانراوە کە ئامێری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو یەکێکە لە پێشکەوتووترین و وردترین ئامێرەکانی جیهان کە کوالێتییەکی بەرز و وردییەکی زۆری هەیە لە پشکنیندا.

پشکنینی بینین بە ئامێری بواری بینین
پشکنینی بینین بە ئامێری بواری بینین (visual field) . ئەم پشکنینە یەکێکە لە گرنگترین جۆرەکانی پشکنین کە ئەو نەخۆشانەی بەرزی فشارى چاو (glaucoma)یان هەیە پێویستیانە. ئەم ئامێرە یارمەتیماندەدات لە دیاریکردنی ئەو بوارهی یارمهتی نهخۆش دهدات به هۆیهوه ببینن. لەگەڵ ئەم پشکنینەدا، ڕێژەی زیانبەرکەوتنی دەماری بینین و قۆناغی نەخۆشيی نەخۆشەکە دیاریدەکرێت كه ئهمهش یارمهتی نهخۆش و چاودێریكردنی دۆخهكهی دهدات.
پشکنینی خانەکانی ناوەوەی گلێنه (cornea) بە مایکرۆسکۆپی (Specular)
سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو خاوەنی گرنگترین و پێشکەوتووترین ئامێرەکانی جیهانە لە بواری نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاودا. ئەم ئامێرە ژمارەی خانەکانی چینی ناوەوەی گلێنهی (cornea)، خانە ئیندۆثیلیهکان، دەپشکنێت. ئەم پشکنینە یەکێکە لە گرنگترین پشکنینەکان کە لە نەشتەرگەری ئاوی سپی(cataract) و چاندنی گلێنه(cornea)دا بەکاردەهێنرێت.لە ڕێگەی ئەم تەکنەلۆجیایەوە، پزیشکی پسپۆڕ دەتوانێت پێشبینی ڕێژەی سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە بکات. لەگەڵ ئەم ئامێرەدا، کە سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو دابینیکردووە، تا ئێستا یارمەتی ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی داوە لە سەرکەوتن و وردیی نەشتەرگەرییەکاندا.