بهشی نەخۆشیی ئاوی سپی (Cataract)

کۆمپانیای (Alcon) یەکێکە لە گرنگترین و وردترین کۆمپانیاکانی بواری ئامێری پزیشکی نەخۆشییەکانی چاو. ئامێری (INFINITY) یەکێکە لەو ئامێرانەی بۆ ئاوی سپی (cataract) دا بەکاردێت بەبێ پەنابردنە بەر نەشتەرگەری. .
نەخۆشیی ئاوی سپی (cataract) چییە؟ هۆکارەکانی چین؟
نەخۆشی ئاوی سپی (cataract) نەخۆشییەکە کە توشی هاوێنە سرووشتییەکەی چاو دهبێت کە دەکەوێتە پشت گلێنەی چاوەوە کە دەبێتەهۆی لەدەستدانی ڕوونی ئەو هاوێنەیە و، رێگریدەکات لە ئەنجامدانی ئەرکی خۆی کە بریتیەلە گواستنەوەی روناکی و چڕکردنەوەی لەسەر تۆڕی چاو، کە وا دەکات بینینی نەخۆشەکە لاوازبێت و بە تەڵخی شتەکان ببینێت وەک ئەوەی بە ناو تەمێکدا سەیری شتەکان بکات. هۆکاری سەرەکیی ئاوی سپی (cataracts) چوونه به تەمەندا. بۆیە دهوترێت کە هیچ مرۆڤێک نییه تووشی ئەم نەخۆشییە نهبێت ئەگەر خودا تەمەنی درێژبکات و ژیانبکات هەتا ئاوی سپی لا دروستدەبێت.

ئەم نهخۆشییه وەک سپی بوونی قژ وایە، بە گشتی لە بەتەمەنەکاندا دەردەکەوێت بەڵام دەکرێت لە تەمەنێکی گەنجتریشدا ببینرێت (لە سییەکان و چلەکانی تەمەندا).
ئاوی سپی (Cataracts) دەکرێت لە تەمەنێکی كهمدا ببینرێت، بەتایبەتی ئەگەر نەخۆشەکە بە گەنجی دووچاری تیشکی خۆر ببوبێتەوە بە بەردەوامی و بەبێ خۆپارێزی لە رێگای بهكارهێنانی چاویلکەی گونجاوی خۆرهوه. لە چەند حاڵەتێکی کەمدا، ئاوی سپی (Cataracts) دەکرێت لە ئەنجامی چەند برینداربوونێکی چاو یان نەخۆشییەکی ئەندامیی لە لەشدا ڕووبدات، یان لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەند دەرمانێك ڕووبدات کە کۆرتیزۆن ەخۆدەگرێت و بەبێ سەرپەرشتی پزیشک بەکارهێنراون.
نیشانەکان لە کەیسێکەوە بۆ کەیسێکی دیکە دەگۆڕێت بەپێی قۆناغەکانی بەهێزی نەخۆشییەکە. لە قۆناغەکانی سەرەتادا نەخۆشەکە هەست بە لەدەستدانێکی قۆناغ بە قۆناغی بینین دەکات لەگەڵ تەڵخبوونی بینین، کە زووزوو پێویست به گۆڕینی چاویلکە دهكات. کە نەخۆشییەکە بەرەوپێشدەچێت نەخۆشەکە هەست بە تەڵخبوونی چاوی دەکات. هەروەها هەندێک کەس هەست بە بێزاری دەکەن بەرامبەر ڕووناکی بەهێز. ئەمە دەکرێت ببێتە هۆی ڕووناکیدانەوە یان دووانەبوونی ڕووناکی، و دەبێتەهۆی قورسکردنی شۆفێریکردن بە شەو.
ئەگەر نەخۆشەکە ئەم نیشانانە پشتگوێبخات، دەکرێت نەخۆشییەکە بەهێزتر ببێت، کە دەبێتە هۆی دابەزینێکی بەهێزی تیژی بینین لەگەڵ گۆڕانی ڕەنگی گلێنە لە ڕەنگی ڕەشەوە بۆ خۆڵهمێشی یان سپی.
ئایا دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین لەناکاو؟
لەدەستدانی بینین قۆناغ بە قۆناغ لە ماوەی چەند مانگێکدا ڕوودەدات، بەڵام دەکرێت کەسێک هەست به ناڕوونی هاوێنەکەی نەکات هەتا لەناکاو چاوە تەندروستەکەی دادەپۆشێت و بە رێكهوت دەزانێت کە ناڕوونی ئەو هاوێنەیەی ڕێگرییەکی گەورەیە لەبەردەم بینینیدا، کە وادەکات ئەو کەسە وا وابیربکاتەوە کە لەناکاو بینینی لەدەستداوە.
ئێستا چۆن چارەسەری ئاوی سپی (cataracts) دەکرێت؟ ئەم چارەسەر نوێیە لەچیدا جیاوازە لەگەڵ شێوازە کۆنەکە؟
شێوازە کۆنەکە واته نەشتەرگەرییەکە پێویست بوو چاوەکە زیاتر لە ١٠ملم بکرێتەوە بۆ دەرهێنانی هاوێنەی چاوه ناساغهكه (cataracts) بە شێوەیەکی یەک پارچە، دواتر چاوەکە پاکدەکرایەوە و دادەخرایەوە لە ڕێگەی چەند تەقەڵێکەوە، ئەمە دەبووە هۆی درێژبوونی ماوەی چاکبوونەوەی دوای نەشتەرگەرییەکە تا برینەکە چاکدەبۆوە و تەقەڵەکان دەردەهێنران (یان شیدەبوونهوه) و، ئەمەش چەند مانگێکی دەخایاند لهدوای نهشتهرگهرییهكه. بهڵام ئێستا، دەکرێت ئاوه سپییهكه (cataract) دەربهێنرێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی تهكنهلۆژیای (Phaco)وە، کە لەو ڕێگەیە دەتوانین بگەین بە هاوێنەکە لە ڕێگەی کردنەوەی کونێکەوە کە تیرەکە ٢ملم تێناپەڕێنێت، بۆیە هیچ پێویست بە بەکارهێنانی تەقەڵ ناکات لە زۆربەی حاڵەتەکاندا. بە گشتی نەشتەرگەرییەکە چەند خولەکێک دەخایەنێت، لەو ماوەیەدا هەموو ئاوه سپییهكه (cataracts) دەردەهێنرێت بە ئاسانی، ماوەی چاکبوونەوەش کەمتر و خێراترە.
ئەو هەنگاوانە چین کە نەخۆش دەیانبڕێت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری (phaco)؟
دوای دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئاوه سپییهكه (cataracts) هۆکاری سەرەکیی لاوازی بینینە، چەند پشكنینێك بۆ نەخۆشەکە ئەنجامدەدرێت بۆ دیاریکردنی جۆر و پێوانەی ئەو هاوێنەیەی بۆی دەچێندرێت دوای دەرهێنانی ئاوه سپییهكه (cataracts). دواتر گلێنەی چاو گەورە دەکرێت بە بەکارهێنانی دڵۆپە بۆ پشکنینی تۆڕی چاو.
نەشتەرگەرییەکە بە بەکارهێنانی سڕکردنی ناوچەیی لەڕێگەی دڵۆپەوە ئەنجامدەدرێت، دوای نەشتەرگەرییەکە چاوەکە دەبەسترێت و دوای چەند کاتژمێرێک دەکرێتەوە. دواتر نەخۆشەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆی.

چاوەکە چۆن دەردەکەوێت دوای نەشتەرگەرییەکە؟
شێوەی چاوەکە زۆر سرووشتی دەبێت. هیچ نیشانەیەکی نەشتەرگەری پێوەدیارنابێت هیچ سووربوونەوەیەک یان ئاوسانێکی پێڵوی چاو ڕوونادات لەبەرئەوەی نەشتەرگەرییە لەژێر سڕکەری ناوچەیی تەنها لە ڕێگەی دڵۆپەوە ئەنجامدراوە.
ئایا دەکرێت لەمیانەی نەشتەرگەرییەکە نەخۆش رزگاریبێت لە کەموکوڕییەکانی بینین (دووربینی، نزیکبینی و لاربینی)؟
نەشتەرگەریی (Phaco)بووەتە یەکێک لە نەشتەرگەرییەکای راستكردنهوهی بینین. دەکرێت بۆ هەمیشە رزگارتبێت لە بەکارهێنانی چاویلکە دوای دەرهێنانی ئاوی سپی (cataract) لە ڕێگەی بەکارهێنانی هاوێنەی تایبەتەوە.
هەروەها دەکرێت رزگارتبێت لە بەکارهێنانی چاویلکەی خوێندنەوە بە تەواوەتی.
مافی نەخۆشەکەیە کە ئەم نەشتەرگەرییەی بۆ دەکرێت لەگەڵ پزیشکەکەی تاوتوێی جۆرەکانی ئەو هاوێنەیە بکات، کە دوای دەرهێنانی ئاوه سپییهكه (cataract) بۆی دەچێندرێت بە مەبەستی گەیشتن بە باشترین ئەنجام کە گونجاوە لەگەڵ چاو و پێداویستییهكانی ژیانی ڕۆژانەی نەخۆشەکە.
شێوەی چاوەکە زۆر سرووشتی دەبێت. هیچ نیشانەیەکی نەشتەرگەری پێوەدیارنابێت هیچ سووربوونەوەیەک یان ئاوسانێکی پێڵوی چاو ڕوونادات لەبەرئەوەی نەشتەرگەرییە لەژێر سڕکەری ناوچەیی تەنها لە ڕێگەی دڵۆپەوە ئەنجامدراوە.
نەشتەرگەریی (Phaco)بووەتە یەکێک لە نەشتەرگەرییەکای راستكردنهوهی بینین. دەکرێت بۆ هەمیشە رزگارتبێت لە بەکارهێنانی چاویلکە دوای دەرهێنانی ئاوی سپی (cataract) لە ڕێگەی بەکارهێنانی هاوێنەی تایبەتەوە.
هەروەها دەکرێت رزگارتبێت لە بەکارهێنانی چاویلکەی خوێندنەوە بە تەواوەتی.
مافی نەخۆشەکەیە کە ئەم نەشتەرگەرییەی بۆ دەکرێت لەگەڵ پزیشکەکەی تاوتوێی جۆرەکانی ئەو هاوێنەیە بکات، کە دوای دەرهێنانی ئاوه سپییهكه (cataract) بۆی دەچێندرێت بە مەبەستی گەیشتن بە باشترین ئەنجام کە گونجاوە لەگەڵ چاو و پێداویستییهكانی ژیانی ڕۆژانەی نەخۆشەکە.
کەی نەخۆشەکە بە دەست دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە دوای نەشتەرگەرییەکە؟ ئەو شتانە چین کە دەبێت بەدووربێت لێیان؟
نەشتەرگەرییەکە چەند خولەکێک دەخایەنێت و نەخۆشەکە دەتوانێت هەمان ڕۆژ بگەڕێتەوە ماڵەوە. لە ڕۆژەکانی سەرەتادا قەدەغەیە نەخۆشەکە پەستان بخاتەسەر چاوەکانی . خۆشوشتن و شوشتنی دەموچاو، خوێندنەوە و سەیرکردنی تەلەڤزیۆن ڕێگەپێدراوە. هەروەها دەتوانێت لە ڕۆژی دووەمی دوای نەشتەرگەرییەکەوە بگەڕێتەوە سەر کار.

ئەم پرسیارە گرنگە. بە پێچەوانەی زانیارییە باوەکانەوە، پێویست ناکات چاوەڕێبکەین تا هاوێنەکە بەتەواوی تاریک دەبێت یان کەسەکە بەتەواوی بینین لەدەستدەدات لە دەست دەدات، ئینجا دهتوانرێت نەشتەرگەرییەکە ئەنجامبدرێت. پێشتر باوەڕوابوو کە پێویستە ئاوه سپییهكه پێبگات پێش نەشتەرگەرییەکە، بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچوونی شێوازەکانی چارەسەر و داهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن دەکرێت بەرواری نەشتەرگەرییەکە دیاریبکرێت کاتێک ناڕوونی هاوێنەکە دەبێتەهۆی لاوازبوونی بینین و دەبێتە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی چالاکییەکانی ڕۆژانەی و بەڕێکردنی ژیانی ڕۆژانەی.
کەی نەخۆشەکە دەتوانێت ببینێت دوای نەشتەرگەری (phaco)؟
دوای نەشتەرگەرییەکە هاوێنەیەکی ڕوون جێگەی ئەو هاوێنەی چاوە دەگرێتەوە کە تووشی نەخۆشی ئاوی سپی (cataract) بووە و بە ئاسانی لە ناو چاوەکەدا دەچێندرێت، نەخۆشەکە لە یەکەم ڕۆژەوە دەتوانێت ببینێت و بنینی ڕوونتر دەبێت لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا و دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی پێش درووستبوونی ئاوه سپییهكه (cataract)، مەگەر پێشتر نەخۆشی هەبێت لە تۆڕی چاویدا.
ئەو ئامۆژگارییانە چین بۆ خۆپارێزی له ئاوی سپی (cataracts) و دەبنە هۆکاری زوو دەستنیشانکردنی؟
لەبەرئەوەی ناڕوونی هاوێنە به تێپهڕبوونی تەمەن زیاددەکات، بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو ٤٠ ساڵەوەیە و لە خێزانەکانیاندا پێشتر نەخۆشی ئاوی سپی (cataracts) هەبووە ماوەماوە پشکنینی چاو ئەنجامبدەن تا زوو دەستنیشانبکرێت. هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشی ئەندامی وەک شەکرەیان هەیە، یان بۆ ماوەیەکی زۆر کۆرتیزۆن بەکاردەهێنن پێویستە ماوەماوە ڕاوێژ بە پزیشکی چاو بکهن چونکە ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی (cataracts) لە تەمەنێکی گەنجتردا لەو کەسانەدا زیاترە. هەروەها پێویستە خانمە دووگیانەکان تێکەڵی ئەو کەسانە نەبن کە تووشی نەخۆشی گوازراوە بوون تا کۆرپەلەکە پارێزراوبێت لە تووشبوون بە ئاوی سپی (cataract) زگماکی.
بۆ بەدووربوون لە نەخۆشی ئاوی سپی (cataract) لە ئەنجامی بهركهوتنی چاوهكه به شتێك، پێویستە چاویلکەی پارێزەر لە چاوبکرێت کاتێک ئامێری تیژ یان ماددهی تیشكدهرهوه بەکاردەهێنرێت یان کاتێک کاری دارتاشی یان ئاسنگەری دەکرێت.
لە کۆتاییدا پێویستە لەوە تێبگەین کە هیچ ڕێگەیەکی هەمیشەیی نییە بۆ ڕێگریکردن لە تەڵخبوونی چاو لەگەڵ چوونهناو تەمەنهوه، بەڵام دەکرێت ڕێگە لە لەدەستدانی بینین بگرین لە ڕێگەی دەستنیشانکردنی درووست و چارەسەری زووەوە.