بەشی چاویلکە
پشکنینی چاو
سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو خاوەنی هەموو جۆرە ئامێرە پزیشکییەکانی بواری پشکنینی بینینە و لەلایەن ستافێکی تەکنیکی تایبهتمهند پشکنینی چاو بۆ ههموو تهمهنهكان ئهنجامدهدرێت و باری تهندروستییان به پێشكهوتووترین رێگای زانستی دهپشكێنرێت و هەموو کێشەکانی شکاندنەوەی ڕووناکی دەستنیشاندەکرێن.

چاویلکەی پزیشكی
سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو باشترین چوارچێوەی پزیشکی دابیندەکات بە نرخێک کە گونجاوه و هەمووان دەتوانن بەدەستی بهێنن.
خزمهتگوزاریی چاویلكهی پزیشكی له سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو خێراترین و وردترین خزمهتگوزاریی پزیشكییه كه نهخۆش پشكنینی بینین دهكات و چاویلكهی گونجاو و هاوێنهی خۆی دیاریدهكات و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەگەیەنرێتە دەست نەخۆشەکە، چونکە تاقیگەی پێشکەوتوومان هەیە لەگەڵ ئامێری خاوەن نوێترین تەکنەلۆژیا لە بواری درووستکردنی چاویلکەدا.
هەمیشە ئامانجی ئێمە دابینکردنی پێداویستییەکانی نەخۆشەکانی سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاوه.
چاویلکەی خوێندنەوە
سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو کۆمەڵێک چاویلکەی خوێندنەوەی ئامادەکراوی دابینکردووە کە نەخۆشەکان دەتوانن ڕاستەوخۆ بیکڕن بەبێ ئەوەی چاوەڕێی درووستکردنی بکەن، دەزانرێت کە ئەم چاویلکانە خزمەتی بەشێکی گەورەی ئەو نەخۆشانە دەکەن کە تەمەنیان لە سەروو ٤٥ ساڵەوەیە، چونکە کێشەکانی خوێندنەوە لەم تەمەنەدا دەستپێدەکات، وە ئەم جۆرە چاویلکانە خوێندنەوە و جێبەجێکردنی کاری نزیکی ڕۆژانەی وەک بەکارهێنانی مۆبایل، کۆمپیوتەر، نوسسین و خوێندنەوە ئاسانتر دەکات بۆ نەخۆشەکان، وە ئەم چاویلکانە ئامادەن و بە نرخێکی گونجاو بۆ هەمووان دابیندەکرێت.
سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو هەموو جۆرە هاوێنەیەکی پزیشکی و جوانکاری بۆ دابینکردوون، بە چەندین جۆری جیاوازی هاوێنەی پزیشکی و نمرەی جیاواز. هەروەها چەندین جۆری جیاوازی هاوێنەی جوانکاری بە ڕەنگ و براندی جیاوازمان دابینکردووە. ئامۆژگاری هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە سەردانی سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو دەکەن کە پرسیار لە جۆری هاوێنە بەردەستەکان بکەن، و هەموو خزمەتگوزارییەکانی هاوێنە دابیندەکەین وەک گیراوە و قوتوی هەڵگرتنی هاوێنەکان. هەروەها کارمەندێکی تەکنیکيی پسپۆڕ ئامادەیە تا یارمەتیتانبدات لە هەڵبژاردنی هاوێنەی گونجاو، پزیشکی یان بۆ جوانکاری بێت.
هاوێنەی ڕەق (RGP)
سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو هاوێنەی تایبەت دابیندەکات کە خزمەتی ئەو نەخۆشانە دەکات دەناڵێنن بە دەست نەخۆشی گلێنهی قوچهكی(keratoconus)ەوە. سەنتەری ئەمریکی بۆ چاو و تۆڕی چاو کارمەندی تەکنیکيی پسپۆڕ لە پشکنینی تایبەتی ئەم هاوێنانەدا دابیندەکات. دوای تەواوبوونی پشکنینەکان، ئێمە داوای هاوێنەکە دەکەین لە دەرەوەی وڵات و تایبەت بە نەخۆشەکە , دروستدەکرێت و دوای گەیشتنی هاوێنەکە بە دەستی نەخۆشەکە ستافە تەکنیکییە پسپۆڕەکان بۆ نەخۆشەکەی ڕووندەکەنەوە چۆن ئەم هاوێنانە بەکاربهێنن. ئەم هاوێنانە بە گرنگترین چارەسەری پزیشکی دادەنرێنت بۆ ڕاستکردنەوەی چەند کێشەیەکی شکاندنەوەی ڕووناکی و ڕوونکردنەوەی بینین بۆ ئهو نەخۆشانهی كه نەخۆشی گلێنهی قوچهكی(keratoconus)یان هەیە.